بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا شانسی ئەندامبوونیان لە گرووپی برێکسدا نییە.
ناوبراو وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا درێژە بە دوژمنایەتی خۆیان لە بەرامبەر ژمارەیەک لە ئەندامانی برێکس دەدەن و بۆ ئەمەش شانسی ئەوەیان نییە ببنە ئەندام لەم گرووپەدا.
ڕیابکۆف وتی کە یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی پەسەندکردنی ئەندامێتی لە گرووپی برێکس ئەوەیە کە سزای نایاسایی بە سەر هیچ یەک لە وڵاتانی ئەندامدا جێبەجێ نەکات.
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژە بە ئەندامبوونی ئێران، سعوودیە، ئیمارات، میسر، ئەرژەنتین و ئەسیوپیا لە گرووپی برێکس، وتی کە ئەم شەش وڵاتە پابەندبوونی خۆیان بەم مەرجە سەرەکییە ڕاگەیاندووە.
ناوبراو وتی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە پێچەوانەی ئەم مەرجەی برێکس سیاسەت و هەڵسووکەوت دەکەن و تەنانەت بەشداربوونی ئەوان لە کۆبوونەوەکانی گرووپی برێکس لە ئارادا نییە./.