بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تارق زۆبەیدی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ” النجباء ” وتی کە برێکس گرووپێکی هیوابەخشە و زۆربەی وڵاتان داوای ئەندامبوون لەم گرووپەدا دەکەن.
ناوبراو وتی: ئەو وڵاتانەی کە گرووپی برێکس پێکدێنن، لە ڕووی ژمارەی دانیشتووان و ڕوبەرەوە بەهێزن.
زۆبەیدی وتی: گرووپی برێکس دەتوانێت لە لایەن وڵاتانی ئەندامەوە بگاتە هاوپەیمانییەکی بەهێزی سەربازی و ئەمەش ئەمریکای نیگەران کردووە.
ئەو شرۆڤەکارە سیاسییە وتی کە ئەندامبوونی وڵاتانی وەک سعوودیە و ئیمارات لە گرووپی برێکس ئەنجامی ئاگاداربوونە لە پێویستی هاوسەنگکردنی پەیوەندی وڵاتان./.