بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید فارس شرۆڤەکاری کاروباری کۆمەڵایەتی و نیشتمانی سوریا، وڵاتانی بیانیی بە هاندانی خەڵک بۆ ڕوبەڕوبونەوەی خۆڕاگری و لاوازکردنی ئاسایشی دیمەشق تۆمەتبار کرد.
ناوبراو لە وتووێژی لە گەڵ ئاژانسی المعلومە، وتی: ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و قەتەر لە پشتەوە ڕووداوەکانی سوەیدا و هاندانی خەڵکن بۆ گەڕاندنەوەی ئاڵۆزییەکانی سوریا.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژی سێ شەممە 22 ی ئابی 2023 ەوە شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتییەکان دژ بە حکومەتی سوریا لە چەندین ناوچەی پارێزگای سوەیدا لە باشوری ئەم وڵاتە دەستیپێکردووە و ژمارەیەک لە ناڕازییەکان هێرشیان کردووەتە سەر نووسینگەکانی حیزبی دەسەڵاتدار.
سەعید فارس لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەو چوار وڵاتە پەیامی ناڕاستەوخۆیان دابووە حکومەتی سوریا و هەڕەشەی ئەوەیان کردبوو کە لە ئەگەری زیان گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ئامادەن دۆخی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی سوریا بەرەو گۆڕانکاری ببەن.
ئەو شرۆڤەکارە سورییە بە ئاماژە بەوەی کە هێشتا دەستانی ناپاک درێژە بە ئاڵۆزییەکانی سوەیدا دەدەن، وتی: ئەمریکا، بەریتانیا و فەرەنسا هەوڵی دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانیاندا تا بوونی درێژخایەنی هێزە داگیرکارەکان لە خاکی سوریا و بەردەوامیدان بە تاڵانکردنی سامانە سرووشتییەکانی ئەم وڵاتە دەستەبەر بکەن./.