بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشور کە وڵاتەکەی میوانداری لە کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی برێکس دەکات، ڕایگەیاند کە ئەم گرووپە بانگهێشتی ئێران، سعوودیە، ئیمارات، میسر، ئەرژەنتین و ئەسیوپیای کردووە کە وەک ئەندامی نوێ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەمجارەدا بکەن.
ئاژانسی سپۆتنیک لە ڕاپۆرتێکدا ناوی ئەم شەش وڵاتەی وەک ئەندامانی نوێی برێکس هێناوە و ڕایگەیاندووە کە پرۆسەی ئەندامێتی ئەوان تا سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی 2024 تەواو دەبێت.
سیریل ڕامافۆزا سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشور ڕایگەیاندووە کە ئێران و ئەو پێنج وڵاتە دەبنە ئەندامی نوێی گرووپی برێکس.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بە بۆچوونی سەرۆکی وڵاتانی ئەندام لە برێکس، کاتی بەکارهێنانی دراوە نیشتمانییەکان و دوورکەوتنەوە لە دۆلار گەیشتووە./.