بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی گرووپی برێکس لە ئەفریقای باشور کۆبوونەوە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لەو کۆبوونەوەدا جەختیکردەوە کە ئەندامبوونی ئێران لە گرووپی برێکس دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پلانەکانی ئەم گرووپە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تاک جەمسەریی ئەمریکا.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕێکەوتنەکانی نێوان تاران و پەکین، جەختی لە سەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکان لە چوارچێوەی هاوکارییە ستراتیژییە 25 ساڵەکەی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە.
سەرۆک کۆماری چینیش لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی پەسەندکردنی ئەندامبوونی ئێران لە گرووپی برێکس، وتی کە پەکین ئامادەی پتەوکردنی هاوکارییە دووقۆڵییەکانە لە گەڵ ئێران و پەرە بە پەیوەندییەکانی بۆ پتەوبوونی ڕەتی چەند جەمسەری لە جیهاندا دەدات./.