بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جیک سالیوان ڕایگەیاند کە هێشتا زووە باس لە ئاشتەوایی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل بکرێت.
ڕۆژنامەی زایۆنیستی جرۆزاڵم پۆست ڕایگەیاندووە کە سالیوان لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە کاتی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ڕیاز و تەل ئەبیب، ئاماژەی بە کێشە و گرفتەکانی بەردەم ئەم پرۆسەیە داوە.
سالیوان ڕایگەیاندووە کە هێشتا بابەتی تەکنیکیی زۆر لە نێوان ئەمریکا، سعوودیە و ئیسرائیلدا ماوە کە تاوتوێ بکرێت.
ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پەردەپۆشکردنی شکستە ناوخۆییەکانی، بە هەموو شێوەیەک هەوڵی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سعوودیە دەدات./.