بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العراقیە وتی کە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری عێراق خەیاڵە و هیچ هێزێک ناتوانێت سەقامگیری ئەم وڵاتە تێک بدات.
ناوبراو وتی: هاتنی هێزی ئەمریکی بۆ عێراق لە لایەن میدیاکانەوە گەورە کراوە و زانیاری تەواو لە سەر جموجوڵەکانی ئەوان هەیە.
خزعەلی وتی کە ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق 2500 کەسە و یەک کەسی دیکەی پێ زیاد ناکرێت و گۆڕانکارییەکان لە ڕیزەکانی ئەو هێزانە بە ئاگاداری حکومەتی عێراق دەکرێت.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: عێراق توانای بەرگریی لە خۆی هەیە و ئەو هێزانەی ئەمریکا کە هاتوون بۆ سوریایە.
خزعەلی وتی: ئەمریکییەکان ئەوە دەزانن کە داعش چیدی پاساوێک بۆ مانەوەی ئەوان نییە و بە دڵنیاییەوە لە عێراق دەردەکرێن./.