بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی وەزیرانی سعوودیە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممە بە سەرۆکایەتی شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران بە تایبەت ئاڵوگۆڕی باڵیۆزانی هەر دوو وڵاتی تاوتوێ کرد.
ئەنجومەنی وەزیرانی سعوودیە جەختی لە سەر دەستپێکردنی قۆناغیکی نوێی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران کردەوە.
سعوودیە ڕایگەیاندووە کە دەبێت لە پەیوەندییەکاندا ڕەچاوی ڕیزی بەرامبەر و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکرێت./.