بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پزیشکانی پسپۆڕ ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە ئەم نیشانانە هەوکردنی جگەر بێت، لە خەراپترین حاڵەتیشدا ڕەنگە بە هۆی نەخۆشی سیرۆزیسیان شێرپەنجەی جگەرەوە بێت.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە هەستکردن بە فشار لە بەشی سەرەوەی سکدا ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ چەوری جگەر، هەروەها تێکچوونی کۆئەندامی هەرس و هەستکردن بە ئاوسانی سک.
لە هەر حاڵەتێکدا پێویستە ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت، هەر کە ئەم نیشانانە هەستی پێکرا بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست، وەک هەستکردن بە سک، پشکنینی خوێن، پێوانەکردنی کارکردنی جگەر، لاپارۆسکۆپی، سۆنەر، تۆمۆگرافی کۆمپیۆتەر، جگە لە بایۆپسی جگەر یان وەرگرتنی نموونەی شانەکانی جگەر./.