بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی سنورەکان لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع)، وتی: ئاسایشی سنورەکان جێگیرە و لایەنی عێراقی دڵنیایی ئەوەیداوە کە کێشەیەک لە سنورەکانیدا نابێت و زیارەتکاران ڕوبەڕوی هیچ کێشەیەکی ئەمنی نابنەوە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە کێشەیەک لە دابینکردنی ئاو و خۆراکی زیارەتکاران ڕوو نادات./.