بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەیوەندییەکی پتەو هەیە لە نێوان خواردن و کێشەکانی قژ کە هەندێک جۆری خۆراک زیانیان هەیە بۆ قژ و دەبنە هۆی ڕوتانەوە و هەڵوەرینی.
لە درێژەدا ئاماژە بە خەراپترینی ئەو خواردنانە دەدرێت:
چەرەسات
لە ڕاستیدا چەرەسات دەوڵەمەندە بە پرۆتین و سوودی زۆرە بەڵام هەندێک کەس هەستیارییان پێی هەیە کە ئەمەش هۆکارە بۆ هەڵوەرینی قژ.
خواردنەوە گازییەکان
دەوڵەمەندن بە شەکر و ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرز دەکەنەوە و ئەمەش هۆکارە بۆ هەڵوەرین و ڕوتانەوەی قژ.
کاربۆهیدرات
دوو جۆر کاربۆهیدرات هەیە، یەکەمیان سادەیە کە لە بەرهەمە شیرییەکان، شەکر، هەنگوین و میوەدا هەیە. دووەمیان جۆری ئاڵۆزە کە لە نان و برنجدا هەیە و زیانی بۆ پێستی قژ هەیە.
ئەو ماسییانەی جیوەیان تێدایە
هەندێک جۆری ماسی هەیە کە ڕێژەیەکی زۆر لە جیوەی تێدایە، تەنانەت کاریگەری نەرێنی لە سەر ڕێژەی زینک درووست دەکەن لە جەستەدا و سیستەمی بەرگری جەستە لاواز دەکەن.
خواردنی خێرا
وەک بێرگەر یان هەر جۆرێکی دیکەی خواردنی خێرا، ڕێژەیەکی زۆر لە چەوری و خوێی تێدایە و هۆکارن بۆ ڕوتانەوەی قژی پیاوان./.