بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “خالید ئال هەمیل” شارەزا و ڕۆژنامەوانی سعوودی و لەوانە کە دژایەتی توندی هەیە لەگەڵ ئێران و حیزب اڵڵە، لە ناوچەکەدا، لەبارەی هەواڵی ڕێککەوتنی تاران و واشنتن و ئازادکردنی بەشێک لە داراییەکانی ئێران لە وڵاتانی دیکەدا لە باتی ئازادی چەن سیخوڕێکی ئەمریکی کاردانەوەی پیشان داوە.
ڕاوێژکاری ڕۆژنامەی “ئەلجەزیرە”ی عەرەبستانی بابەتێکی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئیکس” (تویتەری پێشوو) بڵاو کردۆتەوە و نووسیویەتی: ” ڕوون و ئاشکرایە لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا، جگە لە گوشار و کێشە نابێ مامەڵە بکرێت، شایەتی ئەم بابەتەش ئەوەیە کە ئێران توانیویەتی ڕەزایەتی ئەمریکا بۆ ئازدکردنی هەنێ لە بەندکراوەکانی لە واشنتن و هەروەها دەستڕەسی بە 20 ملیارد دولار(پارەی خۆی) لە وڵاتی عێراقدا، وەرگرت. هەروەها ئێران دەستڕەسی دەبێ بە 9 ملیارد دۆلاری دەست بەسەرگیراودا”
سەرۆکی ناوەندی لێکدانەوە و ڕاوێژکاری میدیایی لە شاری ڕیاز لە درێژەدا دەڵێت: هەروەها ئێران بۆ پاراستنی خەزنی یۆرانیۆمی پیتێنراو و دەوڵەمەندکردنی تا ئاستی 60٪ ڕەزایەتی ئەمریکای وەرگرتووە و لە باتی هەموو ئەمانەدا ئێران تەنیا پێنج بەندکراوی خاوەن ئیقامەی ئەمریکا ڕزگار دەکات”
ئال هەمیل لە درێژەدا پرسیارێک دێنێتە ئاراوە و وڵامیش ئەداتەوە : ” کێ سەرکەفت کێ شکستی خوارد و خاکی لستەوە؟ بەڵی جۆ بایدن و دەوڵەتی ئەمریکا، ئێرانیش سەرکەفت”
ئەو شارەزای خەڵکی سعوودییە داخوازی کردووە لە وڵاتەکانی عەرەب نشین و دەڵێت لەو ڕێککەوتنە دەبێ فێری وانە بن و قەت متمانە نەکەن بە دەوڵەتی ئەمریکا و لەم کاتەوە بەولا دەبێ هەموو وڵاتە عەرەبییەکان و سەرووی ئەوان وڵاتی عەرەبستان، تەنیا بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا سەوا و مامەڵە بکات، نەک بە سوودی ئەمریکا.