بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەنگوین بەدەر لە تامە جیاوازەکەی، چەندین دژە ئۆکسان و ڤیتامین و کانزای تێدایە کە سوودی بۆ تەندرووستی جەستە هەیە.
پسپۆڕان دەڵێن کە هەندێک کەس نابێت هەنگوین بخۆن. ئەو کەسانەش بریتین لە:
ئەوانەی کێشی زیادەیان هەیە:
هەنگوینی سپی ڕێژەیەکی بەرزی کالۆری و شەکری تێدایە، ئەمەش ئەگەری زیادبوونی کێش و بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن زیاد دەکات، بۆیە ئامۆژگاری ئەم نەخۆشانە دەکرێت خۆیان لە زیادەڕۆیی لە خواردنی بە دوور بگرن.
ئەو نەخۆشانەی هەستیارییان بە هەنگوین هەیە:
بۆ ئەو کەسانەی هەستیارییان بە هەنگوین هەیە خواردنی قەدەغەیە، لە بەر ئەوەی کە دەبێتە هۆی دەرکەوتنی چەندین نیشانە لە سەر جەستەیان کە بریتین لە پەڵەی پێست، ئاوسانی دەموچاو، سکچوون، ڕشانەوە، هەروەها کۆکە و سەرئێشە و سەرگێژخواردن و ماندوێتی.
کۆرپەی خوار تەمەن یەک ساڵ:
ژەهراویبوونی خۆراک لە کۆرپەدا ڕوو دەدات کاتێک بەکتریا قووت دەدات و ژەهرێک لە ناو جەستەدا بەرهەم دەهێنن، ئەمەش نە هۆی بوونی بۆتولینۆم لە هەنگویندا ڕوو دەدات کە جۆرێکی بەکتریایە، بۆیە ئامۆژگاری دایکان و باوکان دەکرێت هەنگوین یان هەر شەکرێک پێش تەمەنی یەک ساڵی بە کۆرپە نەدرێت.
ژەهراویبوون لە کۆرپەدا لەوانەیە ببێتە هۆی قەبزی و کێشەی هەرسکردن و دابەزینی پێڵوی چاو و لە دەستدانی کۆنتڕۆڵی سەر و لاوازی گریان و لەکارکەوتنی هەناسەدان.
توشبووانی شەکرە:
بەو پێیەی بڕێکی زۆر شەکرەی تێدایە کە لە درێژخایەندا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هیمۆگلۆبین پەیوەست بە گلوکۆز لە خوێندا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا و بۆیە پێویستە نەخۆشانی شەکرە لە کاتی خواردنیدا وریا بن.
مێژووی خێزانیی ژەهراویبوونی خۆراک:
پێویستە لە کاتی خواردنی هەنگویندا وریا بێت لە ئەگەری ئەوەی کەسێک یان ئەندامێکی خێزانەکەت بە خواردنی هەنگوین تووشی ژەهراویبوونی خۆراک بووبێت./.