بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژنڕاڵ ئێسحاق بریک لە فەرماندە یەدەکەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، رۆژی یەکشەممە سەبارەت بە داهاتووی ئەم ڕژێمە و شەڕی داهاتوو هۆشدارییدا.
ناوبراو وتی کە لە شەڕی داهاتوودا هێزی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێتە ئامانجێکی سەرەکی بۆ دوژمنانی ئەم ڕژێمە و ڕۆژانە 3500 مووشەک ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دەکرێت.
بریک وتی کە لە شەڕی داهاتوودا هەزاران درۆن ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دەکەنە ئامانجی هێرشەکانی خۆیان و مووشەکە کرۆزەکانیش فڕۆکەخانەکان دەکەنە ئامانج.
ژنڕاڵە زایۆنیستەکە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە شەڕی ” یوم کیپور ” زیانی گەورەی بینیوە و لەو کاتەوە تا ئێستا ئاگادار نەبووەتەوە.
لە تشرینی یەکەمی ساڵی 1973، سوپای سوریا و میسر لە هەنگاوێکی هاوبەشدا هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو و بیابانەکانی سینا لە ڕۆژهەڵاتی نۆکەندی سویس. شەڕەکە بە هۆی کاتەکەیەوە بە ناوەکانی شەڕی یوم کیپور، شەڕی ڕەمەزان یان شەڕی تشرین دەناسرێت./.