بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیهاب حەمادە وتی: خۆڕاگری هاوکێشەی نوێی دابینکردووە و لە بەرامبەر هەڕەشەکانی گەڕانەوەی لوبنان بۆ سەردەمی بەردین، هەڕەشەی گەڕانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئەو سەردەمە دەکات.
ناوبراو وتی کە بە هۆی خۆڕاگرییەوە هاوکێشەی نوێ لە ناوچەکە و جیهان بەدی دەکرێت.
حەمادە وتی: بە هەمووان دەڵێین کە پیلانەکانی ئێوە چیدی سوودی نەماوە و خۆڕاگری لە پێگەیەکدایە کە نەک تەنیا لە لوبنان و ناوچەکە هاوکێشەکانی گۆڕیوە، بەڵکوو بووەتە کاراکتەرێکی گرنگی جیهانی./.