بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە حاڵەتێکی وەهادا ڕێژەی خوێن بەو بۆریچکە خوێنییە کەم دەبێتەوە و لەوانەیە بە تەواوی بوەستێت.
دکتۆر داهات حەوێزی پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی چەوری خوێنی بڵاوکردووەتەوە.
ئەگەر خوێنبەری قاچ تووشی ڕەقبوون و گیران ببێت کەسەکە تووشی ئازاری قاچ دەبێت، بە تایبەت لە کاتی ڕۆیشتن و ڕاکردن، ئەگەر لە پڕ خوێنبەرەکە بگیرێت خوێن بەرەو ئەو قاچە ناچێت و دوور نییە پێویستی بە بڕینەوە بێت.
ئەگەر ئەم تەسکبوونەوە و گیرانە لە خوێنبەری مێشکدا بێت کەسەکە تووشی جەڵتەی مێشک دەکات.
لە دڵدا کاتێک یەکێک لە خوێنبەرە تاجیەکانی دڵ تووشی ڕەقبوون و تەسکبوونەوە دەبێت و ڕۆیشتنی خوێن کەم دەبێتەوە، کەسەکە زوو زوو ئازاری سەر سنگ و هەناسەتەنگی دەبێت. ئەگەر خوێنبەرەکە بە تەواوی بگیرێت ئەوا ئەو بەشەی دڵ کە خوێنی لەو خوێنبەرەوە بۆ دێت دەمرێت و جەڵتەی دڵ ڕوو دەدات.
بەرزبوونەوەی چەوری سیانی یان چەوری سەر جگەر مەترسی هەیە بۆ گیرانی خوێنبەرە تاجیەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ و بە مۆمبوونی جگەر و هەوکردنی پەنکریاس.
هەندێک نیشانەی دەگمەن هەیە بۆ بەرزبوونەوەی چەوری خوێن وەک گرێی چەوری ژێر پێست و چەوری زیادەی سەر جومگەکان و پەڵەی زەردی سەر پێڵوی چاو./.