بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ناوەندی هەواڵنێری بلومبێرگ، کۆئەژمارەکانی ڕێکخراوەی کێپلێر دەریخستووە کە بەڕازیل هاوردەی هەموو جۆرە بەرهەمەکانی نەوت لەوانە (بەنزین و گازۆئیل)ی لە ڕووسیاوە زیادتر کردووە و پێشبێنی کراوە لەم مانگەی کە تێداین ڕیکوردێکی نوێ لەم بوارەدا تۆمار بکرێت.
موسکۆ هەموو هەوڵی خۆی ئەیات بۆ چێ کردنی بازاڕێکی نوێیە بۆ فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکانی خۆی بە تایبەت لە کاتی بایکۆتەکان دژی پیشەی نەوتی ئەو وڵاتە بەملاوە و توانیویەتی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دۆخی خۆی لە نێوان وڵاتەکانی ئەمریکای لاین جێگیرتر بکات سووتەمەنی زیاتریان بۆ دابین بکات.
ئەوەی ڕاستی بێ جێبەجێکاری وڵاتانی ڕۆژئاوا و بایکۆتی نەوتی ڕووسیا بوو بە هۆی ئەوەی کە ئاڵ و گۆڕی زەق و بەربڵاو لە بازاری ناردەی نەوت و هەموو جۆرە بەرهەمەکانی نەوت لە جیهاندا ڕوو بدات و ڕووسیا زیاتر لە پێشوو بەرەولای بازاڕی قوڕنەی ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکای لاتین بڕوات.
ڤیکتۆر کاتۆنا، کارناسی باڵای نەوتی ڕێکخراوەی کێپلێر دەڵێت: بەڕازیل وەکوو گەورەترین بازاڕی نەوتی ئەمریکای لاتین دێتە ئەژمار بۆیە پاڵاوگەکانی ڕووسیا بەس بیر لەسەر وڵاتی بەڕازیل دەکەنەوە.
ناوبراو وتیشی: تەنانەت شەریگەکانی بەڕازیلیش دانیان بەو ڕاستییەدا ناوە کە کڕینی گازۆئیل لە ڕووسیا هەڤیازی مل ملانێ بۆ پێک هێناون و چاوەڕوانی ئەوەش دەکەن ئەو ڕەوتە درێژەی بێت و ڕوو لە زیاد بوون بکات.
کێپلێر ڕایگەیاندووە کە ناردەکردنی ئەو ڕادە لە بەرهەمەکانی نەوت دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ڕووسیا، لە ئەمریکاوە تێپەڕ بێت و بە جێ بهێڵێت و ببێتە گەورەترین دابینکەری سووتەمەنی بەڕازیل.