بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید محەممەد میرئەحمەدی جێگری وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەک شەممە 20 ی ئابی 2023 لە گەڵ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
کۆبوونەوەکەش بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی لە سنورەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) لە شاری کەربەلا بووە./.