ئامانج لە دووبارە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ئەوەیە کە بە خوێنەرانی پیشان بدەین کە چۆن ترەمپی تاوانبار و جێگرەوە شێتەکەی، بایدن، ڕاستییەکانی پێکهاتەی سیاسیی دەسەڵاتداری ئەمریکا ئاشکرا دەکەن.
ئەم لێدوانە بۆ ناسینەوەی کەسایەتی ڕاستەقینەی دوناڵد ترەمپ کە 70 ملیۆن ئەمریکی دەنگیان بەودا و ئەو بە سەرکردەی خۆیان دەزانن، دەرفەتێکی باشە و خاڵی سەیر ئەوەیە کە تا ئێستا کۆماریخوازەکان ڕکابەرێکی ناوخۆییان لە بەرامبە ترەمپدا نییە، هەرچەندە ئەگەری ئەوەش هەیە کە لە گرتووخانەوە حوکمی ئەمریکا بکات.
هەرچی تۆمەتە سیاسی، دارایی و ڕەوشتییەکان لە دژی ترەمپ زیاتر بوو، بە هەمان شێوە ژمارەی لایەنگران و پاڵپشتە داراییەکانی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکا زیاتر بوون، ئەمەش پیشاندەری ڕووخانی کۆمەڵگای ئەمریکایە کە سەرکردەی خۆیان لە کەسێکی شێت و تاوانبار و گەندەڵی وەک ترەمپدا دەدۆزنەوە.
لە بەرامبەردا سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا کە لە گەڵ ترەمپ بۆ کورسی داهاتوو ڕکابەری دەکات، کەسێکە کە لە گەڵ ڕۆح قسە دەکات، سڵاو لەوان دەکات، قسە لە گەڵ دایکی دەکات کە دەیان ساڵە مردووە، کاتی ڕۆیشتن بەردەوام دەکەوێت، ئایا دیمۆکراتەکان کەسی باشتر لە بایدنیان بۆ نەدۆزراوەتەوە کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا ڕکابەریی ترەمپ بکات؟
ئەڵبەت ئەمە بۆ ئەمریکا هێندە بابەتێکی سەیر و سەمەرە نییە، ئەو وڵاتە لە سەر بنەمای تاوان و شێتی بونیاد نراوە و بە تاوان و شێتیش دەڕووخێت. بە پێچەوانەی ئەمە چۆن لاوازبوونی سیستەمی ئەمریکا بۆ گەیاندنی کەسانی عاقڵ بە کۆشی سپی باس بکرێت؟ ئەم لاوازبوونەش بنەڕەتییە و بەردەوام زیاتر دەبێت و تەنیا بە هەڵوەشانەوە و دابەشبوونی ئەمریکا ڕادەگیرێت./.