بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەزا عامری باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئیمارات، بە ئامادەبوونی لە کۆشکی الوطن ی ئەبوزەبی، نامەی دەستبەکاربوونی خۆیی ڕادەستی محەممەد بن زاید سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد.
عامری پێشتر وێنەیەکی نامەی دەستبەکاربوونی خۆیی ڕادەستی خالید عەبدوڵڵا جێگری وەزیری دەرەوەی ئیمارات کردبوو.
دەستنیشانکردنی باڵیۆزی نوێی ئێران لە ئیمارات، پاش 7 ساڵ بەڕێوەبردنی باڵیۆزخانەکە لە لایەن کاربەڕێکەرەوە بووە.
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەبوزەبی، پێشتر لە چاوپێکەوتنی خەلیفە شاهین مەرەر وەزیری ڕاوێژکاری حکومەتی ئیمارات، بانگهێشتنامەی فەرمی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی بۆ محەممەد بن زاید بۆ سەردانیکردنی تاران ڕادەست کردبوو./.