بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمە یەکەم چاوپێکەوتنی حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیەیە و بە ئامادەبوونی عەلیڕەزا عەنایەتی باڵیۆزی نوێی ئێران لە ڕیاز بەڕێوەچووە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە 17 ی ئابی 2023 لە سەر بانگهێشتی فەرمی فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە گەیشتە ڕیاز و لە گەڵ ناوبراو کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە چاوەڕوانی سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ ڕیاز دەکەین و سەرجەم وەزارەتەکانی سعوودیە ڕاسپێردراون کە ئامادەکاری بۆ ئەم سەردانە بکەن./.