بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوەی ئەو وڵاتانەی کە ناردەی نەوتیان هەیە، ئۆپێک لە “بولتن کۆژمێری ساڵیانە”ی خۆی ڕایگەیاند، ناردەی غازی ئێران لە ساڵی 2022دا نزیکەی 18.79 ملیارمەتری چوارپاڵوو بووە و هەروەها ناردەی غازی ئێران لە ئەوساڵدا بەروارد بە ساڵی پێشوو 2 لەسەر سەد زیادی کردووە.
ئێران لە ساڵی 2021دا نزیکەی 18.42 ملیارمەتری چوارپاڵوو ناردەی غازی بووە کە بەراوەرد بە ساڵی 2020، 59.9% زیادی کردووە.
کەوابوو ڕادەی ناردەکردنی غازی ئێران لە ماوەی 2 ساڵدا، نزیکەی 62٪ گەشەی سەندووە.
ناردەی غازی ئێران لە ساڵی 2020دا نزیکەی 11.5 ملیارد مەتری چوارپاڵوو بووە.
بە پێی ئەو کۆئەژمار و ڕاپۆرتە، زۆرترین ناردەی غازی جیهان لە ساڵی ڕابردووی زاینییدا لە لایەن ئەمریکا و ڕووسیا و قەتەرەوە ئەنجام بووە.
ئێران لە بواری نارەی غاز سروشتی بۆ بازاڕی جیهانی لەسەر پلەی هەژدەیەمی جیهانییەوە ڕاوەستاوە.
بە پێی کۆئەژماری هەمان ڕاپۆرت، ئێران لە بواری بەرهەمهێنانی غاز لەسەر پلەی سێهەم و لە بواری حەزنی غازی بەردەوام لە جیهاندا لەسەر پلەی سێهەم ڕاوەستاوە.