بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر هەڤین کەمال شامحەممەد پسپۆڕی بێهۆشکاری و ئازارشکاندن گرنگترین هۆکارەکانی بەم شێوازە بڵاو کردووەتەوە.
بوونی داخوران لە ئەژنۆکان یان Osteoarthrites .
کوندرۆمالیژا یان Chondromalasia of Patella: برتییە لە نەرمبوونەوە و تێشکاندنی کرکڕاگەی بەشی پێشەوەی کڵاوەی ئەژنۆ.
ئەژنۆی ڕاکەرەکان یان Runnersknee: حاڵەتێکە کە زیاتر تووشی ئەو کەسانە دەبێت وەرزشی ڕاکردن دەکەن.
جوڵانی کڵاوەی ئەژنۆ بۆ بەشی دەرەوەی ئەژنۆ کە جۆرێک لە ئازار درووست دەکات لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆدا.
هەوکردنی ژێی ماسولکەکانی دەوری ئەژنۆ، بە تایبەت ئەو ماسولکەیەی دەکەوێتە بەشی پێشەوەی ڕان کە پێی دەوترێت quadriceps tendinitis.
جێگیرنەبوونی کڵاوەی ئەژنۆ.
قفڵبوونی بەشی ناوەوەی جومگەکە لە کاتی جوڵەدا.
میکانیزمی دروستبوونی ئازار چییە لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆدا؟
ئازاری بەشی پێشەوەی ئەژنۆ کاتێک درووست دەبێت لە ئەنجامی جێگیرنەبوونی کڵاوەی ئەژنۆ و جوڵانی لە سەر بەشی خوارەوەی ئێسکی ڕاندا. ئەمەش لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا درووست دەبێت و زیاترە:
کاتێک کڵاوەی ئەژنۆ لە جێ دەچێت و لەو شوێنەی خۆی لادەچێت.
بێهێزی و لاوازی ماسولکەکانی دەوری ئەژنۆ.
لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکی زۆر کە فشار دەخاتە سەر ئەژنۆکان، وەک ڕاکردن، بازدان، یاری سۆکەر، بادان، شەق هەڵدان.
ئەو بۆشاییەی لە بەشی پێشەوەی ئێسکی ڕاندا هەیە و کڵاوەی ئەژنۆی لە سەر ئەوەستێت هەندێک جار قووڵە.
لە کاتی تەختی بنی پێدا.
کێشی زیادە.
لە کاتی شکان، لە جێچوون، جوڵان، یان هەر پێکانێک بۆ کڵاوەی ئەژنۆ.
وەرزشوانەکان بە تایبەت ئەوانەی وەرزشی ڕاکردن، بازدان، پاسکیل لێخوڕین دەکەن.
هەرزەکارەکان و ئەوانەی لە تەمەنی گەشەکردندان، زیاتر لە کچاندا./.