بە گوێرەی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گێڕانەوە لە تایمز ئیسرائیل، لە ماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا نرخی شێکێل وەکوو یەکەی پارەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕەوتێکی دابەزینی بەرانبەر بە دۆلار ئەزموون کردووە و گەیشتووەتە 3.763 شێکێل بەرانبەر بە دۆلار و ئەمە کەمترین ئاستی نرخی شێکێلە بەرانبەر بە دۆلار لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا.
نرخی پارەی ڕژێمی زایۆنیستی بەرانبەر بە یۆرۆیش دابەزیوە و گەیشتووەتە 4.11 شێکێل بەرانبەر بە هەر یۆرۆ و لە مامەڵەکانی ڕۆژی دووشەمەی بازاڕی جیهانی دابەزینی زۆر بەرجەستە و بەرچاوێکی تۆمار کردووە.
ڕێکخراوەی ڕیزبەندی فیچ هۆشداری داوە، گەر بێتو ڕژێمی زایۆنیستی داکۆکی کات لەسەر گۆڕینی یاساکانی دادی ئەو وڵاتە، ئەوا ئەوانیش پلەی ئیتواری ئەو ڕژێمە بۆ ئاستێکی زۆر خوار دادەبەزێنن.
کارناسان هۆکاری دابەزینی نرخی شێکێل لەم ڕۆژە دواییانەدا، خۆپیشاندانە بەربڵاوەکان دژی گوڕینی یاسای دادی ئەو وڵاتە دەزانن و دەڵێن: هەڵبەت زیادبوونی داخوازی بۆ دۆلار لە بازاڕی ناوخۆیی ئەو ژڕێمەدا بە هۆی پشوودانەکانی هاوینەوە کاریگەری داناوە لەسەر دابەزینی نرخی شێکێل.
کارناسان لەو باوەڕەدان بە هۆی دابەرینی نرخی شێکێل بەرانبەر بە دۆلار و یۆرۆ ئەگەری زۆری لەسەرە کە بانکی ناوەندی ڕژێمی زایۆنیستی لە مانگی سێبتەمبێر بەملاوە نرخی سوودی بانکی زیادتر بکات.
ڕێکخراوەی ڕیزبەندی (مودیز)یش سەبارەت بە ئاکامی نەرێنی و مەترسی جیدی، پەسندکردنی پلانی دادی مەبەستی ڕژێمی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکۆماری ڕژێمی زایۆنیستی لەسەر ئابووری ئەو ڕژێمە هۆشداری دابوو، ئەو ڕێکخراوە لە مانگی ئاڤریلدا پلەی ئیتواری ڕژێمی زاێۆنیستی بۆ ئاستێکی خوارتر دابەزاندووە.