بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوپێکەوتنی ئەندامانی کۆڕی باڵای فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ پێنج شەممە 17 ی ئابی 2023، لە گەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەڕێوەچوو.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە شرۆڤەی هۆکارەکانی دوژمنایەتی لە گەڵ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وتیان: سوپا و چالاکییەکانی سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشاوە و دوژمنان بە درۆ و بانگەشە و هەموو جۆرە فێڵ و پڕوپاگەندەیەک دەیانەوێت ئەم نموونە سەرکەوتووە بوونی نەبێت.
بەڕێزیان وتیان: دامەزراندنی سوپای پاسداران لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامی ئێران یەکێک لە ڕووداوە گەورەکان لە نێو شۆڕشە گەورەکانی مێژوودا بووە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: ئەمڕۆ سوپا بە گەشە و پێشکەوتن و پابەندبوون بە بنەماکانی ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامی، بووەتە گەورەترین ڕێکخراوی دژە تیرۆری جیهان، ڕێکخراوێکی گەورەی سەربازییە، کارامە و سەربەخۆیە و ئەوەی سوپا دەیکات زۆربەی سوپا گەورەکانی جیهان لە توانایاندا نییە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە چالاکییەکانی سوپای پاسداران، ڕایانگەیاند کە بەشێکی گرنگی چالاکییەکان، خزمەتگوزارییە گشتییەکانی سوپایە وەک ئەوەی کە لە ڕووداوە سرووشتییەکانی وەک لافاو و کۆرۆنا بینراوە، یان ئەوەی کە سوپا خزمەت بە ناوچە کەمتر گەشەسەندووەکان دەکات و نموونەکانی دیکە./.