بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی وال ستریت ژۆڕناڵ پاش لێکدانەوەی ئەو بابەتە نووسیویەتی، ئەمریکا بە نەهێنی و لە درێژەی لێدوانەکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عەرەبستان و ڕژێمی زایۆنیستی هەموو هەوڵی خۆی ئەیات تاکوو ڕیاز بەو قەناعەتە بگات کە نەوتەکەی تەنیا بە دۆلار بفرۆشێت و بەرگری کات لە فڕۆشتی نەوتی ئەو وڵاتە بە هەر ئەرزێکی دیکە بەتایبەت یوئانی چین.
بە پێی ئەو ژاپۆرتە، ئەمریکا لە پشت پەردە و بە نەهێنی لەگەڵ عەرەبستان وتووێژ دەکات و گووشار دەخاتە سەر ئەو وڵاتە کە نەوتەکەی تەنیا بە دۆلار بفرۆشێت. واشینتن زۆر نیگەرانە ڕیاز نەوتەکەی بە ئەرزێکی دیکە جگە لە دۆلار بە تایبەت بە یوئان بفڕۆشێت یان نرخی لەسەر دابنێت.
عەرەبستان یەکێک لە 3 وڵاتی گەورەی وەبەرهێنەری نەوتی جیهانە. ئەو وڵاتە لە دەیەکانی 1970 بەملاوە، ڕێککەوت تا نەوتی خاوی خۆی بە دۆلار بفرۆشێت و بەو شێوازە یارمەتی دۆخی هژمونیکی دۆلاری ئەمریکا بدات وەکوو ئەرزی پاشەکەوتی جیهانی.