بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری پزیشکی هۆشداری لە سەر خواردنی خواردنەوە زۆر ساردەکان دەدەن و دەڵێن کە خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە خواردنەوە ساردەکان کاریگەری نەرێنی لە سەر تەندرووستی جەستە دادەنێت و ئەگەری جەڵتەی دڵیشی لێدەکەوێتەوە.
ئەوان ڕایانگەیاندووە کە لە وەرزی هاویندا سەهۆڵ کە زۆر دەکرێتە ناو خواردنەوەکان، زیانی بۆ کرداری هەرس هەیە.
پسپۆڕان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر کەسێک خواردنەوەی زۆر سارد بخواتەوە، ناهاوسەنگی لە ڕژینەکانی ڕوو دەدات، ئەگەر پلەی گەرمی جەستەی نەگاتە پلەی دیاریکراو، ڕەنگە بۆ ماوەیەکی زۆر تووشی هەوکردن ببێت.
پسپۆڕانی بواری پزیشکی ڕێنمایی ئەوەیان داوەتە خەڵک کە دووربکەونەوە لەوەی ڕاستەوخۆ خواردن یان خواردنەوە لە ناو ساردکەرەوە دەربکەن و بیخۆن بۆ ئەوەی پلەی گەرمی جەستەیان هاوسەنگی لە دەست نەدات، کاتێک خواردنێکی سارد دەچێتە ناو جەستەیەکی گەرمەوە، ڕەنگە کەسەکە تووشی جەڵتەی دڵ بێت./.