بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی هەنجیری بەم شێوازە باس کردووە.
چارەسەری قەبزی و پاککردنەوەی ڕیخۆڵەکان لە مادە ژەهراوییەکان و چالاککردنی کۆئەندامی هەرس و جگەر.
نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم و خێرا چاکبوونەوەی برینی ناو دەم.
پاراستنی تەندرووستی دڵ، ڕێگریکردن لە جەڵتەی دڵ و مێشک و نەخۆشی تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکان.
یارمەتی توانەوەی بەردی گورچیلە و مێزەڵدان دەدات.
یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی بەرزی فشاری خوێن دەدات لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، لە گەڵ دابەزاندنی چەورییە سیانییەکان و کۆلیسترۆڵی خەراپ لە خوێندا.
خۆپاراستن لە شێرپەنجە لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە مادەی کارۆتین کە بەرگری لە خانە شێرپەنجەییەکان دەکات و ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەیان.
خۆپاراستن لە نەخۆشی نەرمبوونەوەی ئێسک لە بەساڵاچوواندا.
چارەسەرکردنی کەمی مادەی ئاسن و کەمخوێنی و خۆپاراستن لێی.
پاراستنی تەندرووستی پێست و گەشبوونەوە و نەهێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکە و سیسی دەم و چاو.
بەهێزکردنی مووەکانی قژ و پاراستن لە سپیبوونەوە و هەڵوەرینی قژ.
میوەیەکی زۆر باشە بۆ نەخۆشی شەکرە بە مەرجێک ڕۆژانە سێ بۆ چوار دەنکی لێبخورێت و بە وشکی یەک دەنک زیاتر نەخورێت.
بە وشککراوی بۆ زیادکردنی کێش زۆر باشە لە حاڵەتی لاوازی و کەمی کێش، بە تەڕیش لە کاتی ڕێجیم کردن بە مەرجێک تەنیا دوو بۆ سێ دەنکی لێ بخورێت./.