بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر محەممەد شەمس لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە دانوستانی ئازادکردنی 5 بەکرێگیراوی ئەمریکی لە دوو ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد و لە هەمان کاتدا هەر دوو وڵات سەبارەت بە ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران گەیشتنە ڕێکەوتن بەڵام ئەمریکییەکان وەک هەمیشە پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان نەبوون.
ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە ڕێکەوتنی ئازاری 2021، وتی: ئەم هەنگاوە بە ئەرێنی دەبینم، تێڕوانینی ئێران و ئەمریکاش لە سەر ئەم ڕێکەوتنە ئەرێنییە، بە بۆچوونی من دۆسیەی بەکرێگیراوانی ئەمریکی و گیراوانی ئێرانی پەیوەندیی بە دۆسیەی ناوەکییەوە هەیە.
شەمس هەروەها بە ئاماژە بە پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لە دژی ئێران، وتی: ئاشکرایە کە ئەوان هیوایان بەوە هەبوو بتوانن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕووخێنن بەڵام شکستیان هێنا و ئەمڕۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ دانوستان لە گەڵ ئێران، ئەنجامی ئەم شکستەیە، وەک چۆن کە واژۆکردنی ڕێکەوتنی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیەش ئەنجامی شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بووە.
ناوبراو وتی: بە بۆچوونی من ئەمریکا هەوڵی ڕێکەوتن لە گەڵ ئێران دەدات و زیادکردنی ژمارەی هێز و کەشتی سەربازی و فڕۆکەی ئەمریکی لە ناوچەکە، شەڕێکی دەروونی و بۆ وەرگرتنی ئیمتیاز لە دانوستانەکان لە گەڵ ئێران بووە.
ئەو شارەزا سیاسییە وتی کە ئەمریکییەکان بە شێوازێک باس لە ڕێکەوتنەکەیان لە گەڵ ئێران دەکەن تا ڕوبەڕوی ڕای گشتی و میدیاکانی وڵاتەکەیان نەبنەوە./.