بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حاجی جیهاد یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی حزبوڵڵای لوبنان بە توندی هۆشداریی دایە ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو وتی: دوژمن لە شەڕی داهاتوودا ئەگەر بێتە خاکی لوبنانەوە، توانای گەڕانەوەی نابێت و سەرجەم پێگەکانی داگیرکاران دەکرێنە گۆڕستان و لەناو دەبرێن.
ئەو فەرماندە سەربازییە بە ئاماژە بە شەڕی ساڵی 2006 و لێکەوتەکانی، وتی: ئێمە پاشەکشەمان بە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کرد و ئەمڕۆ توانای سەربازیی خۆڕاگری بۆ سەرکەوتن بە ڕابردووەوە بەراورد ناکرێت.
حاجی جیهاد وتی: ئێمە 17 ساڵە لە خۆئامادەکردن بەردەوامین، شەڕەکەی ئەمجارەش بۆ پیلانگێڕییەکانی دوژمن لە ناوچەی ئەلجەلیل لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو دەگەڕێتەوە و ئەگەر دوژمن بیر لە هاتن بۆ ئەم ناوچەیە بکاتەوە، تووشی شکست و زیانێکی گەورە دەبێت.
حزبوڵڵای لوبنان لە ڕۆژانی ڕابردوودا گرتەی ڤیدیۆیی سیستەمی مووشەکی خۆیی بڵاو کردەوە کە بۆ یەکەم جار ساڵی 2015 بەکار هاتووە./.