بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن کێربی سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی واشنتن – ڕیاز بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سعوودیە و ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاند کە هیچ ڕێکەوتنێک لە ئارادا نییە.
ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ ڕێکەوتن لە گەڵ ڕیاز، ئیمتیاز بە فەڵەستینییەکان دەدەن.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە لە ماوەی 9 مانگ تا ساڵێک، ڕێکەوتنی ڕیاز و تەل ئەبیب واژۆ بکرێت، بەڵام محەممەد بن سەلمان جێنشتنی سعوودیە پەلەی بۆ ڕێکەوتنیش نییە.
ڕێکخەری پەیوەندییە سترایژییەکان لە ئەنجومەنی نیشتمانیی ئەمریکا ڕاپۆرتەکەی ۆڵ ستریت ژوورناڵی ڕەتکردووەتەوە./.