بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمەد بن جاسم ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پێشووی قەتەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس، دۆخی وڵاتانی عەرەبیی بە خەراپ ناو برد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دۆخی ئەمڕۆ زۆر هاوشێوەی ڕابردووە، تەنانەت خەراپتر لە 800 ساڵ بەر لە ئێستا.
ئەو کەسایەتییە سیاسییەی قەتەر ڕایگەیاند کە جیهانی عەرەبی بە دۆخێکی دژواردا تێپەڕ دەبێت کە سەردەمی پاش هێرشەکەی مەغول بۆ بەغدا و هەڵوەشانەوەی خەلافەتی عەباسی لە سەدەی 13 وەبیردێنێتەوە.
حەمەد بن جاسم ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی عەرەبی باس لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن و تەنانەت هەندێک لەوان پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردووەتەوە بەڵام بۆ پاراستنی مافی فەڵەستینییەکان هیچ پەیوەندییەکیان بەوانەوە نەکردووە کە پاڵپشتی لە تەل ئەبیب دەکەن./.