بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا وتی کە من ئیدانەی بێدەنگیی ئەو کەسانە دەکەم کە بوونەتە هاوبەشی تاوانی بێڕێزی بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان.
ناوبراو وتی: پرسیاری ئەوە لە مەسیحییەکان دەکەم کە ئەگەر لە سوید و دانیمارک یان وڵاتانی دیکە هەڵسووکەوتی وەها لە بەرامبەر کتێبی ئاسمانیی ئەوان بکرێت، هەڵوێستیان چی دەبێت؟
سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا وتی: من وەک مەسیحییەک لە بەرامبەر هەنگاوی وەهادا توڕە دەبم و بە سووکایەتییەکی گەورەی دەزانم و لە هەست و توڕەیی موسڵمانانیش تێدەگەم.
سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلا وتی کە سووکایەتی بە قورئانی پیرۆز لە وڵاتانی ئەورووپی ئیدانە دەکرێت./.