بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکەی بەرەبەیانی دووشەممەی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر دیمەشق کرد.
حازم قاسم وتەبێژی حەماس ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دیمەشق پیشاندەری تیرۆریزمی ئەو ڕژێمە و بەردەوامیدان بە تاوانەکانە کە لە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا دەکرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سوریا لە درێژەی تاوانەکانی ئەو ڕژێمەیە بەرامبەر بە مافە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین.
وتەبێژی حەماس ڕایگەیاندووە کە دەبێت جیهانی ئیسلام لە بەرامبەر هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا یەکگرتوو بێت.
حەماس ڕژێمی زایۆنیستیی بە دوژمنی تەواوی جیهانی ئیسلام ناو بردووە./.