بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مائیر بن شەبات بە ئاماژە بە لاوازبوونی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕەکانی ڕابردووی دژ بە حزبوڵڵای لوبنان، وتی کە حزبوڵڵای ئێستا بە حزبوڵڵای 17 ساڵی ڕابردووەوە بەراورد ناکرێت، بە تایبەت ئەوەی کە حزبوڵڵا هێزی سەربازیی خۆیی لە سنورەکاندا کۆکردووەتەوە.
ناوبراو وتی کە حزبوڵڵا بە سەرکردایەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا کێشە و قەیرانە ناوخۆییەکانی ئیسرائیلی وەک دەرفەتێک بەکار هێناوە و لە ئێستادا هێزی بەرگریی ئیسرائیل لە بەرامبەر هێرشەکانی حزبوڵڵا لاواز بووە.
بن شەبات وتی کە کاردانەوەی ئیسرائیل لە بەرامبەر حزبوڵڵا تا ئەم کاتە بە شێوازێک بووە کە زیاتر پێداگریی لە کار و بەرنامەکانی کردووە.
پێشتر سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندبوو کە هێز و ستراتیژی خۆڕاگری، بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستیی تۆقاندووە./.