بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سبەی دووشەممە سەردانی تاران دەکات.
ناوبراو وتی کە دووشەممە و سێ شەممە 7 و 8 ی ئاب لە تاران دەبم.
ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وتی کە هاوکاری مۆسکۆ و تاران لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان زۆر گرنگە و هاوکارییەکی نزیکمان پێکەوە هەیە، بابەتەکانی وەک ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژ، کۆنتڕۆڵکردنی چەک، دابینکردنی کەشی ئاشتی لە ناوچەکە و چەندین بابەتی دیکەی هاوکاری./.