بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەخۆشیی دڵ و بۆرییەکانی خوێن هۆکارێکی سەرەکییە بۆ مردنی ژنان لە هەموو تەمەنەکاندا.
بەشێک لەو نیشانانە بریتین لە:
ئازاری سنگ:
ئازارێکی زۆر و لەپڕە لە دڵ و قۆڵەکان و چەناگە. نیشانەیەکە بۆ جەڵتەی دڵ لە ژنان و پیاوان کە دەبێت ئاگاداری بن.
گرێی قاچەکان:
لەوانەیە گرێی قاچەکان نیشانەیەکی سرووشتی نەبێت و یەکێک بێت لە نیشانەکانی نەخۆشیی دڵ.
سەرسوڕان:
کاتێک بەیانیان هەڵدەستیت لەپڕ سەرت دەسوڕێت یان کاتێک کارێکی قورس دەکەیت یەکێکە لە نیشانەکان.
هیلاکبوونی نائاسایی:
کاتێک لە چالاکییەکانی ڕۆژ بێ هۆکار هیلاک دەبیت پێویستە پزیشک ببینیت.
بوونی ئازار لە قۆڵدا:
بوونی ئازار یان قورسییەک لە سەر قۆڵەکان بە تایبەت قۆڵی ڕاست نیشانەیەکە نابێت پشتگوێ بخرێت.
لێدانی دڵ:
ئەگەر هەستت کرد دڵت بە شێوەیەکی ڕاست لێنادات پێویستە قسە لە گەڵ پزیشکدا بکرێت.
ئارەقکردنەوە:
زۆر ئارەقکردن کاتێک هیلاکیش نابیت نیشانەیەکە بۆ نەخۆشیی دڵ.
تەنگەنەفەسی:
کاتێک بە سەر قادرمەیەکدا سەردەکەویت تەنگەنەفەس دەبیت، دڵت هاوار دەکات و داوای یارمەتی دەکات./.