بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی عبری زمانی هائارێتس ڕایگەیاندووە کە هاوکات لە گەڵ کودەتای دادوەری، سیناریۆی هێرشی هاوبەشی مووشەکی لە لوبنان، غەززە و ئێرانەوە بووەتە ئەگەر و مەترسییەکی ڕاستەقینە.
ئەو ڕۆژنامەیە بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕایگەیاندووە کە ئەم گۆڕانکارییانە دەرفەتێکی مێژوویی بۆ حەماس و حزبوڵڵا لە ئەگەری هەر شەڕێک دابین کردووە.
هائارێتس ڕایگەیاندووە کە بە هۆی لاوازبوونی بەرگری و نەبوونی پشتیوانی نێودەوڵەتی، حزبوڵڵا و حەماس دەرفەتی هەنگاوی هاوبەشیان لە دژی تەل ئەبیب بۆ دابین کراوە.
ئەو ڕۆژنامە عبری زمانە لە کۆتاییدا ڕایگەیاندووە کە هێرشی بەرفراوانی مووشەکی و ڕۆکێتی لە لوبنان و کەرتی غەززەوە مەترسییەکی بچووک نییە./.