بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەک شەممە سەردانی تۆکیۆ دەکات و لە گەڵ هاوتای ژاپۆنی و هەروەها فومیۆ کیشیدا سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
هێشتا وردەکاری سەردانەکەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئاشکرا نەکراوە بەڵام کەناڵی تی بی ئێس لە سەر زاری چەند بەرپرسێکی حکومەتی ژاپۆن ڕایگەیاندووە کە شەڕی ئۆکراینا یەکێک لە تەوەرەکانی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران دەبێت./.