بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆتا وێستگەی سەردانەکەی بۆ پاکستان لە گەڵ ژنڕاڵ عاسم مونیر فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا کە بەرپرسانی باڵای سوپای پاکستان ئامادە بوون، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە کۆبوونەوەکانی لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە و ڕێکەوتنەکانی سەردانەکەی بە تایبەت لە بواری ئاسایش و سنورەکان، وتی: پاڵپشتی سوپای پاکستان لە ڕێکەوتنەکانی هەر دوو وڵات، ڕۆڵی گرنگی لە جێبەجێکردنی خێرای ئەو ڕێکەوتنانە دەبێت.
ژنڕاڵ عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاکستانیش بە ئاماژە بە سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ تاران و کۆبوونەوەی لە گەڵ فەریق محەممەد باقری سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: ئێمە بە جیدی ڕوبەڕوی تیرۆریستان دەبینەوە، ئێمە ئاسایشی ئێران بە ئاسایشی خۆمان دەزانین و لە هاوکاریکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنی تیرۆریستان جیدین./.