بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولعەزیز مەحمەداوی ناسراو بە ئەبوفەدەک لە نۆیەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لە لایەن گرووپی تیرۆریستی داعشەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە ئەم کارەساتە پێکهاتەیەکی ڕەسەنی عێراق و هاوبەشێکی سەرەکیی نیشتمانی کردە ئامانج کە بەو هۆیەوە تەواوی عێراقییەکان تازیەبار بوون.
ناوبراو بە وەبیرهێنانەوەی حەماسەت و گیانفیدایی گەنجانی حەشدی شەعبی بۆ ئازادکردنەوەی شەنگال وتی: تێکۆشەرانی حەشدی شەعبی لە گەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە وەڵامی داواکاری ئێزدییەکانیان بۆ ئازادکردنی ناوچەکەیان دایەوە تا لە ئاسوودەییدا بژین.
ئەبوفەدەک ڕایگەیاند کە حەشدی شەعبی ئەرکی پاراستنی تەواوی عێراقییەکانی لە ژێر یەک ئاڵا و یەک حکومەتی سەربەخۆ لە ئەستۆدایە./.