بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فەرمی ئیمارات ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی ئەم وڵاتە بە فەرمی لە لایەن سەرۆک کۆماری ئێرانەوە بانگهێشتی تاران کراوە.
ڕۆژی چوارشەممە 2 ی ئاب، ڕەزا عامری باڵیۆزی ئێران لە ئەبوزەبی لە گەڵ خەلیفە شاهین وەزیری ڕاوێژکار لە حکومەتی ئیمارات کۆبووە و بانگهێشتنامەی ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ محەممەد بن زاید سەرۆکی ئەم وڵاتە ڕادەستی ناوبراو کرد.
پێشتریش حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانەکەی بۆ ئیمارات، بانگهێشتی محەممەد بن زاید سەرۆکی ئەم وڵاتەی کردبوو سەردانی تاران بکات./.