بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی درێژە بە هەوڵەکانی لە گەڵ لایەنی ئەمریکی بۆ گەیشتن بە ڕێگاچارەی دانەوەی قەرزەکانی هاوردەی گازی ئێران دەدات.
ناوبراو وتی کە قەرزەکانی هاوردەی گازی ئێران بۆ 9 ملیار و 250 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە.
سودانی وتی کە لە ماوەی 7 مانگەی تەمەنی کابینەکەمدا یەک ملیار و 842 ملیۆن یۆرۆ لە قەرزەکانی ئێرانمان داوەتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: شاندێکی بانکی ناوەندی و بانکی بازرگانیی عێراق سەردانی عۆمانیان کردووە تا سەبارەت بە ڕادەستکردنی قەرزەکانی ئێران بە عۆمان بە هاوئاهەنگی ئەمریکا وتووێژ بکەن.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە لە پاش تەواوبوونی پرۆژەکان، عێراق پێویستی بە هاوردەی گاز نابێت./.