بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەلی عۆزەمایی لە فەرماندەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە میانەی بەڕێوەچوونی مانۆڕێکی ئەم هێزە لە دوورگەی بوموسا لە ئاوەکانی باشوری ئێران، وتی: لەم مانۆڕەدا بەلەمی تیژڕەوی نوێ بە مووشەکی دوورهاوێژی 600 کیلۆمەترییەوە بۆ بەرگری لە سنورەکانی ئەم دوورگەیە تاقیکراوەتەوە.
ئەو بەلەمە بە ناوی شەهید حۆجەجی بە نوێترین چەکی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سنورە ئاوییەکانی باشوری ئەم وڵاتە دادەنرێت.
بەلەمە تیژڕەوەکان بە یەکێک لە گرنگترین دەسکەوتەکانی سەربازیی ئێران و سوپای پاسداران لە هێزی دەریایی دادەنرێن کە ڕۆڵی گرنگیان لە پاراستنی سنورە ئاوییەکانی ئەم وڵاتەدا هەیە./.