بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەباح ئەلعەکیلی شارەزای ڕامیاری عێراق ڕایگەیاندووە پاش هەڵوێستی دەوڵەتی عێراق لەبارەی یەکگری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی دەستەبەری هاوردەی غاز لەو وڵاتەوە و دابین کردنی کارەبای عێراق، ئەوا ئەمریکا بە مەبەستی لەتمەدان لە بەغدا جووڵە دەکات.
ئەلعەکیلی لە وت و وێژ لەگەڵ “ئەلمەعلوومە” پشت ڕاستی دەکاتەوە: بایکۆتەکانی ئەمریکا دژ بە هەنێ لە وڵاتەکان لەوانە وڵاتی ئێران، وەکوو بایکۆتی یەک لایانە دێتە ئەژمار، کەوابوو وڵاتی عێراق بۆی نییە بە هیچ جۆرێک ئەو بایکۆتانە جێ بە جێ بکات لەبەر ئەو بایکۆتەکان بە پێی بڕیاری ڕێکخراوەی وڵاتە یەکگرتووەکان نییە.
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ئەمریکا بەداوای گووشار خستنەسەر هەنێ وڵاتە لە هەنێ دۆسییەدا و بەوەی کە عێراق لە بڕیاردانەکانی خۆیدا بە تەواوی سەربەخۆیە بەڵام ئەگەری ئەوە بوونی هەیە واشنتن لەتمە لە عێراق بدات.
ئەم شارەزا پشتڕاستی کردۆتەوە کە بابەتی عێراق بەرانبەر بە ئێران و هاوکاری لەگەڵ ئەو وڵاتەدا لە کەنار هەڵوێستی دەوڵەتی ئەلسوودانی و مەیلی ئەو وڵاتە بەرەولای سووریا و پەرپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە، بووتە هۆی تووڕەبوونی ئەمریکا و ئەو بابەتەش بووتە هۆی ئەوەی کە واشنتن بەدوای لەتمەلێدان لە وڵاتی عێراق بێت.