بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەدنان کەنانی شارەزا و شرۆڤەکاری کاروباری ئەمنیی عێراق وتی کە تەقاندنەوەی هێڵەکانی گواستنەوە و تۆڕەکانی کارەبای پارێزگاکانی بەسرە و سەڵاحەدین لە گەڵ لێدوانەکانی ئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا پەیوەندیی هەیە.
ناوبراو وتی: ڕووداوەکانی ئەم دواییە و لێدوانەکانی باڵیۆزی ئەمریکا کە ڕایگەیاندووە وڵاتاتەکەی دەتوانێت کێشەی کارەبای عێراق چارەسەر بکات، پێکەوە پەیوەندییان هەیە.
کەنانی وتی: باڵیۆزی ئەمریکا لێدوانی لەو شێوەیە دەدات و هاوکات هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبای عێراقیش دەتەقێنەوە، ئەمە جێی پرسیارە و دەبێت لێژنەی لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان پێک بهێندرێت.
ئەو شارەزا عێراقییە وتی: سەرجەم ئاماژەکان باس لە دۆخێکی نائاسایی دەکەن، بە تایبەت ئەوەی کە ڕووداوەکان هاوکاتە لە گەڵ دەستێوەردان و لێدوانەکانی ڕۆمانۆسکی./.