بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی ناوچەی باجوری پاکستانی کرد و هاوخەمی خۆیی بۆ گەل و حکومەتی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ئیدانەی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی پاکستان دەکەین و بەم بۆنەوە هاوخەمی خۆم و گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گەل و حکومەتی پاکستان و بنەماڵەی قوربانییەکان ڕادەگەێنین.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند کە تیرۆریزم دیاردەی ڕەشی ئەم ڕۆژگارەیە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ڕایگەیاند کە بەرەنگاربوونەوەی کاریگەری تیرۆر و توندڕەوی، نیگەرانی ئەمنیی هاوبەشی ئێران و پاکستانە.
ڕۆژی یەک شەممە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە گردبوونەوەیەکی کۆمەڵەی زانایانی ئیسلامی لە ناوچەی باجوری پاکستان کە لە گەڵ ئەفغانستان هاوسنورە، 39 کەس کوژران و زیاتر لە 200 کەسیش بریندار بوون./.