بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی ماستی ناو بردووە کە بریتین لە:
سەرچاوەیەکی باشە بۆ پرۆتین و هەستی برسییەتی کەم دەکاتەوە بە تایبەت لە کاتی بەڕۆژووبووندا.
بڕێکی باش لە ڤیتامینەکانی تێدایە وەک ڤیتامینەکانی B و D لە گەڵ کانزاکانی وەک کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم.
دەوڵەمەندە بە مادە پرۆباتیکەکان کە بریتییە لە بەکتریا سوود بەخشەکان کە کاری کۆئەندامی هەرس ڕێکدەخات و پاش سکچوون یان وەرگرتنی ئەنتی بایۆتیکەکان ژمارەی بەکتریا سوودبەخشەکان کەم دەکات و لەناو دەچن.
بۆ خۆپاراستن لە نەرمبوونەوەی ئێسک و کلۆربوونی ددان.
کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن.
ماستی بێ چەوری یارمەتیدەری دابەزینی کۆلیسترۆڵی خەراپ و فشاری خوێن دەدات.
ماسی بێ چەوری ڕێگری دەکات لە زیادبوونی کێش و قەڵەوی ورگ و یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.
بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری جەستە لە گەڵ ئاسانکردنی هەڵمژینی هەندێک ڤیتامین و کانزاکان لە ڕیخۆڵەدا.
ماستی بێ چەوری خۆراکێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی هەستیارییان بە شیر هەیە یان ئەو کەسانەی تەهیجی کۆڵۆنیان هەیە.
یارمەتی ڕێککردنەوەی خەو دەدات./.