بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا هۆشداریی دایە ئەمریکا کە بۆ هەر سیناریۆیەک بە تایبەت شەڕ و پێکدادانی سەربازی لە گەڵ ئەو وڵاتە لە سوریا ئامادەیە.
ناوبراو جەختیکردەوە کە ڕووسیا بۆ هەر ئەگەر و سیناریۆیەک لە گەڵ ئەمریکا لە سوریا ئامادەیە.
پوتین وتی: ئێمە هەموو کات بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەین، بەڵام کەس ئەمەی ناوێت و لە وەڵامی دەستپێشخەری لایەنی ئەمریکی، میکانیزێکمان بۆ ڕێگری لە شەڕ و پێکدادانەکان جێبەجێ کردووە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە بەرپرسی بەشە تایبەتەکانی هەر دوو وڵات ڕاستەوخۆ پەیوەندییان پێکەوە هەیە و لە هەر دۆخ و قەیرانێکدا دەرفەتی ڕاوێژیان هەیە.
ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 23 جار بە شێوازی مەترسیدار لە فڕۆکەکانی ئەم وڵاتە لە ئاسمانی سوریا نزیک بوونەتەوە./.