بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری پزیشکی چەند ڕێگایەکیان بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی پەنکریاس خستووەتەڕوو کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت:
گەڕان و دەستنیشانکردنی جۆری نەخۆشییەکە و گونجاندنی جۆری چارەسەر لە گەڵ نەخۆشییەکە.
مانەوەی نەخۆش لە ژێر ڕێنمایی و چارەسەری پزیشک لە نەخۆشخانە.
دوورکەوتنەوە لە خواردنە کحولییەکان و جگەرە و نێرگەلە کێشان و هاوشێوەکانیان.
پشوودان بە کۆئەندامی هەرس و پەنکریاس.
گێڕانەوەی ئاوی جەستەی نەخۆشەکە کە بە هۆی هەوکردنەوە لە دەستی داوە.
هەندێک جار هەوکردنی پەنکریاس لێکەوتەی خەراپی دەبێت و بە هۆی بڵاوبوونەوەی وەرەم و زام و دومەڵ و کیس و هەندێک بابەتی دیکەوە چارەسەرەکەی تەنیا لە ڕێگای نەشتەرگەرییەوە دەبێت./.